سیاسەتی پاراستنی نهێنی شەخسی

ئەم رێوشوێنی پاراستنی نهێنیە باس لە چۆنیەتی کۆکردنەوە و بەکارهێنانی داتای کەسی هەرکەسێک دەکات کە ئەم ماڵپەرە بەکاردەهێنێت.  ڕەنگە لەگەڵ نوێکردنەوەی ئەم پەڕەیەدا هەندێک جار ئەم ڕێوشوێنانە هەموار بکەینەوە.

شیکارییەکان

ئەم ماڵپەڕە  Google Analytics بەکاردەهێنێت، کە خزمەتگوزارییەکی شیکاری وێبە و توانامان پێدەدات چاودێری چۆنیەتی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان بکەین. زانیاری دەربارەی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان بۆ Google دەگوازرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم داتایە ناسنامەی تۆ بۆ ئێمە ئاشکرا ناکات، بۆیە ئەمە نابێتە دەستوەردان لە تایبەتمەندی کەسیی تۆ.

بەکارهێنەرانی زۆربەی وێبگەڕە بەناوبانگەکان دەتوانن install a browser add-on دابەزێنن کە ڕێگری لەوە دەکات داتاکان بۆ گووگڵ بگوازرێنەوە.

کۆمێنتەکان

کاتێک کۆمێنتێک لەسەر ئەم ماڵپەڕە بەجێدەهێڵیت، ئێمە ئەو داتایەی کە لەسەر فۆرمی کۆمێنتەکە هەیە ناونیشانی IP و بریکاری بەکارهێنەرەکەت کۆدەکەینەوە. کۆمێنت و مێتاداتاکەی بۆ ماوەیەکی نادیار دەمێنێنەوە و ڕەنگە لە بڵاوکراوە ئەکادیمییەکان و ریکلام و مەبەستی  دیکەی پەروەردەیی و نابازرگانی بەکاربهێنرێت.

کۆمێنتەکان لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ئۆتۆماتیکی ناسینەوەی پۆستی نەخوازراو ئەکیسمیت  (Akismet) پشکنینیان بۆ دەکرێت. ئەو داتایانەی کە دەنێردرێن بۆ ئەکیسمێت بە شێوەیەکی ئاسایی ناونیشانی IP و بریکاری بەکارهێنەر و ئاماژەکەر لەخۆ دەگرێت؛ لەگەڵ ئەو زانیارییانەی کە لە فۆرمی سەرنجەکەدا هاتووە (ناو، ناونیشانی ئیمەیڵ و خودی کۆمێنتەکە).

ناوەڕۆکی بنچینکراو

ڕەنگە پەڕەکانی ئەم ماڵپەڕە ناوەڕۆکی بنچینکراو (بۆ نموونە دەنگ یان ڤیدیۆ)ی ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم لەخۆ بگرێت. کلیک کردن لەسەر ناوەڕۆکی بنچینکراو وەک ئەوە وایە سەردانی ماڵپەڕی لایەنی سێیەمت کردبێت. ئەم ماڵپەڕانە لەوانەیە زانیاری دەربارەی تۆ کۆبکەنەوە، کوکیز (کوکیز واتە ئەو زانیاریەی ماڵپەرێک دەیخاتە سەر کۆمپیوتەری کەسێک) بەکاربهێنن، بەدواداچوونێکی دیکەی لایەنی سێیەم بنچین بکەن و چاودێری مامەڵەت لەگەڵ ناوەڕۆکە بنچینکراوەکە بکەن.

تۆمارەکانی سێرڤەر

بە شێوەیەکی گشتی، ئێمە وەک زۆربەی ماڵپەڕەکان لە کاتی هەر سەردانێک بۆ ماڵپەڕەکە ڕاستەوخۆ هەندێک زانیاری دیاریکراو تۆمار دەکەین. کە بریتیە لە ناونیشانی IP پەیوەندیدار بە خۆت و ئەو داواکاریانەی لە سێرڤەرەکانمان هەتە، بۆ نمونە: بەروار و کات، نێردەر، نوێنەری بەکارهێنەر، جۆری داواکاری و وردەکاری قەبارەی داواکاریەکە. ئەم زانیارییانە یارمەتیمان دەدا لە بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکە وە لە کاتی پێویستیدا  بەکاردێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری خراپ بەکارهێنان یان پێشێلکردنی یاساکان.