دەربارەی ئێمە

ساڵی ٢٠١٩ پەیمانگای دیراساتی عەرەبی و ئیسلامی (IAIS) لە زانکۆی ئێکستەر لەگەڵ پەیمانگای توێژینەوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان (IIAS) لە زانکۆی شینگوا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ ماوەی سێ ساڵ واژۆکرد کرد بۆ بە دیجیتاڵ کردنی بەشە هەڵبژێردراوەکانی سەرچاوە کۆکراوە ئەکادیمییەکانی زانکۆ لەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا  (MENA). ئەمەش لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێووە دەبێت. ئەم پرۆژەی توێژینەوەیە کە بۆ ماوەی سێ ساڵە، کاری هاوبەشی نێوان ئەم دوو ناوەندەیە. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە ورووژاندنی کۆمەڵە پرسیارێک سەبارەت بە توانای دیجیتاڵ کردن لە پێشخستنی تۆژینەوەدا.

ئەرشیفە تایبەتەکانی زانکۆی ئێکستەر بریتین لە ئەرشیفەکانی سێر چارڵز بێلگرەڤ، سێر جۆن ویلتۆن و سێر ویلیام لوس (مێژووی کۆڵۆنیالیزمی بەریتانیا لە کەنداو)، وە هەروەها  بابەتەکانی توێژینەوەی جۆناتان کروزۆ (عێراق/ کوەیت)، پەڕاوەکانی جۆن شابیر و جۆن کراڤن ویلکینسن (مێژووی هاوچەرخی  عەمان)، نامەکانی نەبییە و عادل ئەلعەزەمە (میسر و  فەڵەستین و سوریا لە سەدەی نۆزدە و بیستەم)، پەڕاوە ئەکادیمی و نامەکانی نەزیە ئەلئەیووبی (سەبارەت بە ئیسلامی سیاسی و ئیدارەی گشتی و  تیۆری ئابووری لە میسر و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست)، توێژینەوەکانی عەبدولفەتاح م. ئەلعەویسی (گرنگیەکەی لەوەدایە کە کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەندامە پێشەنگەکانی ئیخوان موسلمین لە میسر تێدایە)، وە ئەرشیفی عومەر شێخموس (مێژووی سیاسی سەدەی بیستەمی کورد)، ئەرشیفی کریس کوچەرا. وە هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەرشیفی  تایبەتی پەیوەندیدار بە مێژووی هاوچەرخی فەلەستین و ئیسرائیل لەگەڵ هەندێک کۆکراوەی وێنەی فۆتۆگرافی گرنگ.

جگە لەوانەی سەرەوە، ئەو کەرەستانەش  کە لە یەکەی بەڵگەنامەی جیهانی عەرەبی (AWDU) دا هەڵگیراون  دیجیتاڵ دەکرێن. ئەمەش رێگەدەدات بە دەست گەشتن بەم کۆمەڵە بەڵگەنامانەی کە لەسەر حکومەت، سیاسەت، دەوڵەت وە ئابووری پەیوەست بە جیهانی عەرەبیەوەن لە حەفتاکانی سەدەی رابردوەوە تا ئێستا. یەکەی بەڵگەنامەی جیهانی عەرەبی (AWDU)  لە ئێستادا بەشێکە  لەو شوێنەی بەم دوایانە نۆژەنکراوە و لە نهۆمی خوارەوەی پەیمانگای دیراساتی عەرەبی و ئیسلامیە.

ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە دروستکردنی ناوەڕۆکێکی دیجیتاڵی نییە، بەڵکو دۆزینەوەی ئەو رێگایەیە کە چۆن دیجیتاڵ کردن دەتوانێت هاوکار بێت بۆ لێکۆڵینەوە لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەکرێت ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ببێتە سەرچاوەیەکی دیجیتاڵی گرنگ بۆ لکۆڵینەوەکانی داهاتوو، و سەکۆیەکی ئۆنلاین بێت تاوەکو لەو ڕێگەیەوە دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵە ئەرشیفەکان ئاسان بێت؛ هەروەها بەستنەوەی بە ئەرشیفە دیجیتاڵیەکانی دیکە و هاندانی کاری هاوبەشیکردن لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی وکاری پێکەوەی لەسەر ئاستی هەرێمی.  

تیمی تۆژینەوەی ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (DAME) لەلایەن هاوسەرۆک پرۆفیسۆر ئادەم هەنییە بەڕێوە دەبرێت، وە هەروەها وەکو لێکۆڵەری هاوبەش لەگەڵ ئەودا تیمەکە پێک دێت لە: پرۆفیسۆر سەجاد ڕێزوی، پرۆفیسۆر لیز ستۆرم، پرۆفیسۆر تیمۆثی ئینسول، پرۆفیسۆر کریستینا فیلیپس، و دکتۆر فەرەنگیس قادری پشکنەری سەرەکی بەشی کوردی لە ئەرشیفی دیجیتاڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست (ئەرشیفی دیجیتاڵی کوردی). وە هەروەها تیمەکە سێ خۆێندکاری دکتۆرا لە خۆ دەگرێت که بە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئەرشیف کار لەسەر تۆژینەوەی دیجیتاڵی دەکەن. بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دکتۆر جەیمز داونزە کەلێپرسراوی ئەرشیفی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی کتێبخانەی یەکەی دۆکیومێنتی جیهانی عەرەبیە (AWDU).